خانمە تیرهاوێژێکی خەڵکی چین، ڕیکوردی جیهانی چەکی 10 مەتری شکاند

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تیرهاوێژی


May 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خانمە تیرهاوێژێکی خەڵکی چین، ڕیکوردی لقی چەکی بادی 10 مەتری خانمانی جیهانی شکاند و 1 ڕەقەم بەرزی کردەوە.

لە درێژەی پێشبڕکێیەکانی موندیالی تیرهاوێشتنی باکۆ و لە لقی چەکی بادی 10 مەتری خانماندا، "جیا یۆهان" خانمە  تیرهاوێژی 22 ساڵانی چینی بە تۆمارکردنی ڕیکوردی 636.3‌ ڕیکوردی جیهانی چەکی بادی خانمانی شکاند و تا یەک ڕەقمی دیکە بەرزی کردەوە.

ڕیکوردی پێشوو تایبەت بوو بە "ئێلیسۆن ڤیز" خانمە وەرزشوانی خەڵکی ئەمرێکا کەوا لە ساڵەکانی 2022دا سەرپشکی 635.3 بەنێوی خۆیەوە تۆمار کردبوو.

جیا یوهان، پاش شکاندنی ڕیکوردی جیهانی لە پێشبڕکێیەکانی فیناڵی چەکی دەمەتری خانمان، نیشانی بۆڕۆنزی بەدەست هێنا.

کەژاڵ حەمیدی