هێرش بۆ سەر بنەکی سەربازیی عەین ئەسەد

(0) / / عراق / زایەڵە عەین ئەسەد ئەنبار


Jul 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە وڵاتی عێراق کەوتە بەر هێرشی ڕۆکێتی.
بەپێی ڕاپۆرت زایەڵە، سەرچاوەیێکی ئەمنی بە فۆرات نیووزی وت: بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە وڵاتی عێراق کەوتە بەر هێرشی ڕۆکێتی.
هاوکات پێگەی هەواڵی میدل ئیست ڕایگەیاند هێرشەکە بە 8 ڕۆکێت ئەنجام دراوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند سێ ڕۆکێت لە دەورووبەری عەین ئەسەد دراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیرن.