موشەکبارانی بنکەی عەین ئەسەد

(0) / / عراق / زایەڵە عەین ئەسەد ئەنبار موشەک


May 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، ڕایانگەیاند بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار موشەکباران کرا.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، وێنەی ئەو سەکۆ موشەکییە بڵاوکرایەوە کە چەند موشەکێکی گرادی ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی کرد.

سەکۆ موشەکییەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە (30ی ئایاری 2022) دۆزرایەوە کە بە بلۆک بە زەوییەوە چەسپاوە

میدیا عێراقییەکان دەڵێن کە سیستەمی بەرگریی سی ڕامی ئەمریکی بەرپەچی موشەکەکانی داوەتەوە