موندیالی پارتیرهاوێشتن/ 5 نیشانی ڕەنگاوڕەنگ بۆ ئێران تۆمار کرا
(0) /
زایەڵە ـــ کاروانی پار تیرهاوێشتنی ئێران بە بەدەست هێنانی 5 نیشانی ڕەنگاوڕەنگ کۆتایی هێنایە کاری خۆی لە پێشبڕکێیەکانی موندیالی کوریای باشوور.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی وەرزشی کەم ئەندامان، لە ڕۆژی کۆتایی پێشبڕکێیەکانی موندیالی پار تیرهاوێشتن و لە وڵاتی کوریای باشوور، خاتوو سارە جەوانمەردی لە قۆناخی سەرەتایی و لە بەشی دەمانچەی 50 مەتردا، بە تۆمار کردنی 556 سەرپشکەوە ڕیکوردی جیهانی شکاند و گەیشتە بەشی فیناڵ، خاتوو نەسرین شاهی خانمە وەرزشوانێکی دیکەی ئێرانی بە تۆمارکردنی 531 سەرپشک، لەسەر پلەی شەشەم ڕاوەستا و گەیشتە بەشی فیناڵ، لە بەشی فیناڵ و کۆتایشدا خاتوو سارە جوانمەردی لەسەر پلەی شەشەم و نەسرین شاهی لەسەر پلەی هەشتم جێگیر بوون، لە بەشی تیپی و کوڕیدا تیپی نیشتمای وڵاتی ئێران نیشانی ئاڵتوونی ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەست هێنا.
ئەو پێشبڕکێیانە بە ئامادەبوونی، 125 وەرزشوان (71 پیاو و 54 خانم) بە بەشداری 27 وڵاتی جیهان، بە میوانداری کوریای باشوور بەڕێوەچوو.
کەژاڵ حەمیدی

تێبينيێك بنێرە: