وردەکاریی و زانیاریی نوێ لەسەر مەرگی گوماناویی دوو هاوڵاتی لە نەخۆشخانەی بێستوونی کرماشان

(0) / / راپورت / زایەڵە بێستوون نەخۆشخانە لێپۆساکشێن نەشتەرگەریی


May 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – چەند ڕۆژ لەمەوبەر هەواڵی مەرگی گوماناویی دوو کەس لە نەخۆشخانەی بێستوون لە کرماشان لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی "لیپۆساکشێن"بڵاوکرایەوە کە کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەی باختەر کە هەواڵەکەی بڵاوکردبووەوە، کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی گیلانی غەرب و ژنێکی ٤١ ساڵانەی کرماشانی هەردووکیان پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لیپۆساکشێن بە مەودای کاتیی یەک هەفتەیی، گیانیان لەدەستداوە و باس لەوە دەکرێت کە هۆکارەکە هەڵە و کەمتەرخەمیی پزیشکی بووە.
بەڵام هەڵە و کەمتەرخەمیی پزیشکی تەنیا تایبەت بە پزیشکی نەشتەرگەر نییە، بەڵکوو گرووپێک لە پزیشکان و گرووپی نەشتەرگەریی لەم بابەتدا دەوریان بینیوە و لە هەمووی گرنگتر هەڵەی پزیشکی بێهۆشکەر و ستافی هاوکاری بووە.
جگە لە ستافی بێهۆشکەر، ستافی ڕیکاوێری و ستافی ئیحیا دەوری گرینگ لە سەلامەتی نەخۆش یان کەمکاری و کەمتەرخەمیی لە مەرگی نەخۆشەکە ئەبینن.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی باختەر سەبارەت بە هۆکاری مەرگی ئەم دوو کەسە، پزیشکی نەشتەرگەر، نەشتەرگەریی لیپۆساکشێنی بە تەواوەتی بۆ هەردوو نەخۆش ئەنجام داوە و بەبێ هیچ کێشە و لێکەوتەیێک، نەخۆشەکان دەدرێن بە ستافی بێهۆشکەر و ستافی ڕیکاوێری، بەڵام پاش نەشتەگەریی، هەردوو نەخۆش لەناکاو "کۆد" دەگرن و ستافی ئیحیا توانای ڕزگارکردنی ئەوانی نابێت.
ئەوەی کە پاش نەشتەرگەریی چی ڕوودەدات یان ئەوەی کە نەخۆشەکان تووشی چ حاڵەتێک دەبن کە ناتوانرێ ئیحیا بکرێنەوە، لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
وێنەیێک لە پەنێلی مانیتۆرینگی نیشانەکانی ژیانی خاتوونی ٤١ ساڵەی کۆچکردوو لەلای باختەرە کە نیشان دەدات ٢٠ خولەک پێش دەستپێکردنی چالاکیی ئیحیا، نیشانەکانی ژیان بە خێرایی ڕوولە کۆتایی بووە کە گوایە بەرپرسی مانیتۆرینگ ژووری نەشتەرگەریی بەجێهێشتووە و زۆر درەنگ ئیحیا دەستپێدەکات و بێ ئەنجام بووە.
لەبارەی هۆکاری مەرگی کچی خەڵکی گیلانی غەرب، هێشتاکە زانیاریی ورد بەردەست نەکەوتووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
پزیشکی دادی کرماشان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بۆ هەر دوو دۆسیەکە دەستپێکردووە.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان یەکێک لە کارمەندانی ستافی بێهۆشکەری نەخۆشخانەی بێستوون لەکارەکەی دوورخراوەتەوە کە پێدەچێت پێوەندیی بە ڕووداوی مەرگی ئەم دوو کەسەوە بێت.