لێدوانی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دارایی هەرێم کوردستان مووچە


Apr 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى ناردنى مووچەى مانگى چوارى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنى وەزیران بڕیاریداوە داهاتە فیدراڵییەکان بخرێنەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایى فیدراڵى، ئەو بابەتە یەکلایى کراوەتەوە و بڕیاریدراوە بە زووترین کات ئەو داهاتانە بنێردرێن.

 دەشڵێت، ئەوەش بۆ ئەوەى چیتر حکومەتى فیدراڵى عێراق هیچ بیانوویەکى نەمێنێت بۆ ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان و نەبەسترێتەوە بەهیچ بابەتێکى دیکەوە.

لەبارەى ناردنى لیستى مووچە بەپلەبەرزکردنەوەوە وتى، ناتوانین بڵێین کەى کۆتایى بە لیستەکان دەهێنرێت، بەڵام بەردەوام لەسەرخەتن و هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان بەردەوام لەکاردان تاوەکو لیستى مووچە بە پلەبەرزکردنەوەوە ئامادەبکەن، هەرکات تەواوبوو ئەوا دەینێرن.

کامەران کەریم