هەرێم بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغداد ئامادەیی تەواوی دەربڕی

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم کوردستان


Apr 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە سەرجەم ئەو داهاتانەی فیدراڵین بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق تا گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستنەبێت.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بەپێی یاسای كارگێڕیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و یاسای بودجە ئەو داهاتانەی نانەوتین، هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق تا گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستنەبێت.

لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی، چاوەڕوانی روونكردنەوەی دادگای فیدراڵیی عێراق دەكەین كە بابەتی بانكە فیدراڵی و ئەهلییەكان یەكلابكاتەوە.

کامەران کەریم