پەرلەمانتارێک: عێراق گۆڕانكاری لە مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكات

(0) / / عراق / زایەڵە پەرلەمانتار د. نەرمین مەعروف


May 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی كۆبوونەوە و پەرلەمانتارێكی كوردڕایدەگەیەنێت،بەهەمواركردنەوەی یاسای میلاك دادپەروەری لە دامەزراندن و پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینی دروست دەبێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  لیژنەی دارایی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و بەڕێوەبەری گشتی میلاکات لە وەزارەتی دارایی كۆبووەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كۆبوونەوەكە سەبارەت بەدوا ڕێکارەکانە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای میلاك و ئامادەکردنی داڕشتنی کۆتایی یاساکە، کە هەموو لایەنەکان لەبەرچاو بگرێت و هاوسەنگییەک لە نێوان بەرژەوەندی فەرمانبەران و دەوڵەت دروست بکات.

ئاشكراشی كردووە، ئامانج لە هەمواری یاساكە بەدیهێنانی دادپەروەرییە لە دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە و خانەنشینبوونی کارمەندان و دابینکردنی پێداویستی فەرمانگەکان لە پسپۆرییە جیاوازەکان.

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بە سەرپەرشتی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لیژنەیەكی باڵای وەزارەتی دارایی و پلاندانان خەریكی هەمواركردنەوەی یاسای میلاك و پلەبەندی مووچەی فەرمانبەرانن و بڕیارە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت بۆ پەسند كردنی و ڕەوانەكردنی بۆ پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری.

بەپێی هەموارەكە، كە پەرلەمانتاران باسیان كردووە، گۆڕانكاری لە دامەزراندن و مووچەی فەرمانبەران و دەكرێت و مووچە كەمەكان زیاد دەكرێت و دادپەروەری لەنێوان مووچەی وەزارەتەكان بەدیدەهێنرێت.

کامەران کەریم