زەكەریا عەبدوڵا لە كردنەوەكەیدا بەشدارە; کارگەیەکی دروستکردنی پۆڵا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرایەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە زەکەریا عەبدوڵا کوردستان


May 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ کارگەیەکی دروستکردنی پۆڵا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرایەوە و زەكەریا عەبدوڵا لە كردنەوەكەیدا بەشداربوو.
ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکدا لە بەغداد، کارگەیەکی دروستکردنی پۆڵا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرایەوە .
نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کردنەوەی کارگەکە وەک بەشێکە لە کۆمپانیای گشتیی بۆ پیشەسازیی عێراق و ئەمڕۆ لە رۆژی کرێکاراندا کراوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کارگەکە دووبارە نۆژەنکراوەتەوە و خراوەتەوە کار و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیایەکی تورکی کارەکانی درەستپێکردووەتەوە و تایبەتمەند دەبێت بە تواندنەوە و گۆڕینی پاشماوەی پۆڵاین بۆ پلێتی ئاسن بە توانای 600 هەزار تۆنی ساڵانە.

هاوکات، کارگەکە بەشداری لە وەبەرهێنان دەکات لە پاشماوەی ئاسن، دابینکردنی پێویستی وڵات بۆ بەرهەمە پۆڵاینەکان، دەستەبەرکردنی هێزی کار.

کامەران کەریم