دەست بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن حەبی ماددەی هۆشبەردا گیرا
(0) /
زایەڵە - دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە نەجەف یەک ملیۆن و 400 هەزار دەنکە حەبی ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیرا. کە لەناو قوماشی ئافرەتاندا شاردرابوونەوە.
دەشڵێت، ئەو حەب و ماددە هۆشبەرانەی کە شاردرابوونەوە، قاچاخچییەکان بەنیازبوون بەرەو ناوچەکای دیکەی رەوانەی بکەن.
ڕاشیگەیاند، جۆری ئەو حەبانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، لە جۆری کەپتاگۆن بوون و لەڕێگەی کۆمپانیاکانی تایبەت بە گواستنەوەی کەلوپەل هێنراونەتە عێراقەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: