وەزیری دارایی عێراق بەڵێنێك بە هەرێمی كوردستان دەدات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دارایی ئابووری کوردستان


May 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبووینەوە و بەڵێنێكی بۆ دامەزراندانی مامۆستایانی وانەبێژ بە ئێمەدا و دەشڵێت، تائێستا لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی كوردستان بەدەست وەزارەتی دارایی عێراق نەگەیشتووە.
عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەغداد لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبووینەوە و تاوتوێی یاداشتەكەمان و داواكاریی مامۆستایانی وانەبێژكرا، بەڵام وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا وتی، "ئەوەی بە ئێمە بكرێت بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەین، بەڵام تائێستا لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی كوردستانمان بەدەست نەگەیشتووە.

ئاشكراشیكرد، هەر كاتێك لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ بگاتە بەغداد پێویستە ئاراستەی پەرلەمانی عێراق بكرێت و لە خشتەی بودجە و پشكی هەرێم جێگیربكرێت.
کامەران کەریم