داهاتی پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی بڵاوکرایەوە

(0) / / اقتصادی / هەڵەبجە سلێمانی زایەڵە


May 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ داهاتی ئه‌م هەفتەی سلێمانی بۆ زیاتر له26 ملیار به‌رزبۆته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 27-4-2024 تا 3-5-2024، بڕی 26 ملیار و 20 ملیۆن و 407 هەزار و 307 دینار بووە.، بەجۆرێك كە 93%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 7%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.

ئەو داهاتانە داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی 28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە

کامەران کەریم