بافڵ تاڵەبانی لەبەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان بافڵ تاڵەبانی سودانی


May 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆبووەوە

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان و ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە تاوتوێكران و جەخت لە سەرخستنی هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی و خزمەتگوزاری كرایەوە.

لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندیی نێوان لایەنەكان و بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە وەك باشترین بژاردە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە دووپاتكرایەوە. داواشكرا یاسا بەركارەكان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاستەنگییەكان و زاڵبوون  بەسەر ئاڵنگارییەكان بن و هەموو هەوڵەكان لەخزمەت خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بێت.

کۆبوونەوەكە پابەندیی خۆی بە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هەموولایەک بەبێ جیاوازی دووپاتکردەوە.

کامەران کەریم