چوار شاخەوان لە رووداوەکەی قەرەداغ گیانیان لەدەستداوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


May 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی  رایگەیاند، لەلایەن تیمەکانیانەوە چوار تەرم لە رووداوەکەی قەرەداغ دۆزراونەتەوە کە سەرجەمیان ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی بوون و لافاو بردوونی.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی ئەندامانی گرووپە شاخەوانییەکە 12 کەس بوون و چواریان خنکاون و تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە و ئەوانی دیکە سەلامەتن.

پێشتر، رەئوف کەمال، قائیمقامی قەرەداغ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گروپێکی شاخەوانی سلێمانی هاتوون بۆ گوندی ئاوەسپی لە ناحیەی سێوسێنان و بەهۆیەوە بەشێکیان لافاو بردوونی.

رەئوف کەمال ئاماژەی بەوەشدا، ئەو گروپە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی زریانی بەهێزی بارانبارین و کەشوهەواوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان هاتوونەتە سنوورەکە.
کامەران کەریم