بڕیارەکەی تەیف سامی بۆ زیادکردنی موچەی خانەنشینان چووە بواری جێبەجێکردنەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان مووچه


May 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ حسام عەبدولستار یاریدەدەری بەڕێوەبەری دەستەی خانەنشینی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە،ڕێکارەکانی زیادکردنی موچەی خانەنشینان تەواو کراوە، لە ئەمڕۆوە هەر خانەنشینێک موچە وەربگرێت پارە زیادکراوەکەی بۆ خەرج دەکرێت.

بەڕێوەبەری دەستەی خانەنشینی عێراق داوای لە خانەنشینانی شارستانی و سەربازی کرد، چاودێری مۆبایلەکانیان بکەن، کورتەنامەی ئاگادارکردنەوەیان پێدەگات تا سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.

هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 100 هەزار دینار بۆ موچەی خانەنیشینان زیاد بکرێت.

بڕیارەکەش هەموو خانەنشینان دەگرێتەوە کە موچەکانیان لە خوار ملیۆنێکەوەیە.

بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کەمترین موچەی خانەنشینی لە عێراق دەبێتە 600 هەزار دینار، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان کەمترین موچەی خانەنشینی 220 هەزار دینارە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئایار.

کامەران کەریم