سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی سێناتی ئەمریکا کرد
(0) /
زایەڵە - سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی سێناتی ئەمریکا کرد و شاندەکە پشتگیریی ئەمریکایان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
ئهمڕۆ شهممه، 4ـی ئایار، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا كرد كه له سێناتۆر تێد بەد و سێناتۆر جۆنى ئێرنتس پێكهاتبوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونهوهکەدا کە ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و مارک ستر،ۆ کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوون، "گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پاراستنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا."
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "شاندی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، پشتگیریی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە."
سەرۆکی حکومەت لای خۆیەوە، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریکای کرد، بەتایبەتی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا. جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنەکان و هەروەها رێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان کردەوە.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف و دادپەروەرانە، بە بەشداری هەموو لایەنەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان کرایەوە.

تێبينيێك بنێرە: