ئەبوبەکر هەڵەدنی لە ڕێگای زایەڵەوە باسی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ ئێران دەکات
(0) /
زایەڵە - ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەتایبەت بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئێران دراوسێیەکی گرنگی عێراق و هەرێمی کوردستانە، کۆمەڵێک کێشەی هەڵپەسێردراو هەن کەپەیوەندیدارن بەئێرانەوە ، لەلایەکی دیکەوە بابەتی قۆڵای ئێران لەناو عێراق بۆ هەموولایەک ڕوونە.
وتیشی، ئەگەر ئەم پەیوەندیانە لەسەر بنەمایەکی هاوسەنگ دابڕێژرێتەوە و لەسەربنەمای ڕێزگرتن لەدراوسێیەتی دوور لەدەستێوەردان و ڕەچاو کردنی بەرژەوەندیەکانی هەردوولابێت ئەوە خاڵی ئەرێنی دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام ئەگەر بابەتی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بێت، ئەوە دەبێتە سەردانێکی تەقلیدی و ڕۆتینی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: