سەرۆکی ڕێکخراوی پێکەوەژیان بۆ ئاینەکان باس له گرینگی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەرێم کوردستان نیازی هەورامانی بارزانی


May 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -مامۆستا نیازی جەختی کردەسەر ئەوەی پەرەپێدان بە پێوەندییەکان لەگەڵ ئێران  وەکوو دراوسێیەکی گرینگی هەرێمی کوردستان خاڵێکی گرینگه.

مامۆستا نیازی هەورامانی کەسایەتی ئاینی و سەرۆکی ڕێکخراوی پێکەوەژیان بۆئاینەکان لەهەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سەردانی سەرۆکی هەرێم و هەردوو جێگرەکەی و وەفدی یاوەری بۆ دەوڵەتێکی گرنگی ناوچەکە کە ئەویش کۆماری ئیسلامی ئێرانە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە لەڕووی سیاسی و دیبلۆماسی و وەهەروەها لەڕووی ئابوریشەوە.
وتیشی، سەردانەکە لەم کاتەدا گرنگە بۆ دووبارە پەرەپێدانەوەی پەیوەندیەکان، چونکە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دراوسێیەکی گرنگە سەبارەت بەهەرێمی کوردستان، مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە، بۆیە پارێزگاری کردن لەو پەیوەندیانەو پەرەپێدانیان خاڵێکی گرنگە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئومێدەوارم پەیوەندیەکان زیاتر بەرەو پێشەوە بچن .

کامەران کەریم