سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه
(0) /
زایەڵە- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/5/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له تاران له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی بەیاننامەی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به ديدارى به‌ڕێز ئایەتوڵڵا سه‌ید خامنه‌یی ده‌ربڕى و جه‌ختى له ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا. به‌ڕێزيان هەر‌وه‌ها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
تێبينيێك بنێرە: