1 / 9
2 / 9
3 / 9
4 / 9
5 / 9
6 / 9
7 / 9
8 / 9
9 / 9

(0) / / فرهنگی / زایەڵە شارەزوور سینەمای گەڕۆک


May 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی هونەری سلێمانی ڕایگەیاند،بەشی هونەری سینەمای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی ، بە چاودێری بەڕێوەبەری گشتی دەستی بە پرۆژەی سینەمای گەڕۆک کردەوە لە قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ 7-5-2024، بەئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی ، بەڕێوەبەری بەشی هونەری سینەما، بەڕێوەبەری بەشی رۆشنبیری و هونەری شارەزوور و سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان، لە قەزای شارەزوور  فیلمی (تەمی بابا) نمایشکرا کە لە دەرهێنانی زانیار فەتاح و بەرهەمی كۆمپانیای میترۆ نۆمە و لە لایەن بەشی رۆشنبیری و هونەری شارەزوور وە میوانداری کرابوو.

لەمبارەیەوە هونەرمەند ڕێبوار هەورامی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکە ئەم پرۆژەیە بە هۆی قەیرانی ئابوریی و نەبوونی بودجەی پێویستە وەستاوە، بەڵام بە چاودێری و سەرپەرشتی د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی دەستمانت پێکردەوە بۆ لەمەودوا هەموو سێشەممەیەکی هەفتە، فیلمێک لە قەزا و ناحیەیەک  نمایشدەکەین وەکو سینەمای گەڕۆک .

وتیشی، جگە لەمەش تەنیا یەک فیلم نمایش ناکەین ، بەڵکو چەند هەفتەیەک لە قەزا یان ناحیەیەک دەمێنیتەوە لە رۆژانی سێشەممە فیلمێک بۆ هاووڵاتیانی بێ بەرامبەر نمایشدەکەین .

کامەران کەریم