گروپی شاخەوانی کۆسار-کۆیە و کورتە گەشتێک بۆ پیرەمەگروونی سەرکەش

(0) / / ورزش / زایەڵە کوردستان پیرەمەگروون وەرزش


May 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی کۆسارــ کۆیە لە درێژەی چالاکی هەمیشەیی خویدا کورتە گەشتێکی ئەنجام داوە بۆ دۆڵە ڕەنوی پیرەمەگروون

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پیرەمەگرون: گرووپەکەمان کورتە گەشتێکی شاخڕەوی بۆ دۆڵە ڕەنوی پیرەمەگرونی ساز دا. 
بینینی چەند دیمەنێکی جوانی کەلوە بەفرەکان و  توینەلەبەفرەکانی دۆڵەکە سروشتەکەی جوانترکردبوو.
و  لەڕێگادا بەدیداری  چەند هاوڕێیەکی شاخەوان کەلە لوتکە دەگەڕانەوە خۆشحاڵبووین.
کەلەناویاندا کاک Ahmad Tailor
یەکێکە لەوشاخەوانەی کە ئەزمون و توانایەکی باشی هەیە لەڕوی شاخەوانیەوە.
 شایانی باسە پیرەمەگرون بەمنی ناساند کەچەند جارێک لەڕێگای سەرکەوتن یەکترمان بینیوە.