کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی کارەکانیان ڕاگرت

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچو سلێمانی کوردستان


May 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی بڕیاری بەندکردنی ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆ، ماوەیە کارکردنیان ڕاگرت و دواتر دەستیان بەکارکردەوە.
دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ /٢ عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین، بەرێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی بەوەکالەت سزا درا بە بەندکردن بۆ ماوەی یەک مانگ.
ڕاشیگەیاند، کە بڕیارەکە ھۆی خوێندن و بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر بووە بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی و مۆڵەتی خوێندن کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی پەیوەست بە خوێندنە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم سزای حوکمەی عەمید ئاسۆ محەمەد، پەیوەندی بە پۆست و کارکردنی لە بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانییەوە نیە .
کامەران کەریم