وتەبێژی حكومەتی هەرێم:  ئامادەیی بانكی تی بی ئای بۆ بە بانكیكردن بیانووی وەزارەتی دارایی عێراقی تایبەت بە ناردنی مووچە بڕیووە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان هەرێم


May 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پێشەوا هەورامانى، وتەبێژی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دادگاى باڵای فیدراڵى، حکومەتى ناوەندی پابەندکردووە بەوەى دەبێت هەرێمى کوردستان  دەست بە بابەتى تەوتین بکات، دواتر مووچە رەوانە دەکات.
باسی لەوەشكرد، لەئێستادا بانكی تی بی ئای ئامادەیی بۆ ئەو هەنگاوە دەربڕیوە، بۆیە "هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ وەزارەتى دارایى عێراق کە مووچەى فەرمانبەران رەوانە نەکات.
سەبارەت بە رادەستكردنی داهاتی ناوخۆش، وتەبێژی حكومەتی هەرێم، "ئەگەر بەغداد بودجەى بەكاربردن و وەبەرهێنان بدەنەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئێمەش داهاتى نانەوتى تەسلیمى بەغداد دەکەین.
وتەكانی پێشەوا هەورامانی لەكاتێكدا سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەی یەكەمی مانگی ئایار، هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە.

کامەران کەریم