​کتێبی "میوانی عێراق لە نووسینی عێراقییەکان" دیاری باڵیۆزی ئێران بۆ سەرۆک کۆماری عێراق

(0) / / عراق / زایلە كۆمەڵایەتی زایەڵە سیاسی قاسم سولەیمانی ئەمریکا لەتیف ڕەشید


Dec 23, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵ – کتێبی " میوانی عێراق لە نووسینی عێراقییەکان " بە ئامادەبوونی باڵیۆز و ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا و لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق وەک دیارییەک پێشکەش بە دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرا.
ئەم کتێبە لە لایەن محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆز و غوڵامڕەزا ئەبازەری ڕاوێژکاری باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا و لە میانەی چاوپێکەوتنێک وەک دیارییەک پێشکەش بە سەرۆک کۆماری عێراق کرا.
بەرگی یەکەمی ئەم کتێبە بە ناوی ” ضیف العراق باقلام العراقی ” بە چاودێری سەید یاسر حەیدەری ئامادە کرا و دوو هەزاری لێ چاپ کرا. کتێبەکە چاوپێکەوتن و وتووێژ لە گەڵ 18 بەرپرسی سیاسی و کەسایەتی ئائینی، شارەزایان و شرۆڤەکاران بە تایبەت عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق سەبارەت بە شەهید حاجی قاسم سولێمانی، کەسایەتی و تێکۆشانی ئەو شەهیدە پلەبەرزە لە خۆ دەگرێت.
بەرگی دووەمی کتێبەکەش 20 چاوپێکەوتن و وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی سیاسی، کەسایەتییە ئائینییەکان، شارەزایان و شرۆڤەکاران بە تایبەت ئەبوعەلی بەسری، خالید مەلا و چەند کەسایەتییەکی ناسراوی دیکە سەبارەت بە کەسایەتی شەهید سولێمانی لە خۆ دەگرێت.
بەرگی دووەمی کتێبەکە بە چاودێری ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە لایەن سەید یاسر حەیدەری چاوپ کراوە.