چاودێرێکی سیاسی:  لە نزیکترین وادەدا دادگای فیدراڵی هەموو هەنگاوێکی ئامادەکاری هەڵبژاردن ڕادەگرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردن عوسمان گوڵپی


May 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عوسمان گوڵپی چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە نزیکترین وادەدا دادگای فیدراڵی هەموو هەنگاوێکی ئامادەکاری هەڵبژاردن ڕادەگرێت تا یەکلا بونەوەی سکاڵاکە.دوای ئەوە گرفتی تەواوبونی وادەی یاسایی کۆمسیۆن دێتە ئاراوە.

وتیشی، ئەم کێشمە کێشە  هەڵبژاردن دەباتە ٢٠٢٥ ،دواخستنی هەڵبژاردن و سکاڵای یاسایی لە دادگای فیدراڵی بەبێ ئاگاداری یەکێتی نەبوە و یەکێتی تەنها دەیەوێ خۆی وا نیشان بدات کە نیگەرانە، ئەگەرنا ترس لە سەرکەوتنی لیستەکەی لاهوری شێخ جەنگی پرسێکی جدی نێو یەکێتیە.

هێمای بەوەشکرد، تۆمارکردنی سکاڵا لەدادگای فیدراڵی لە لایەن پارتیەوە دانپێدانانە بەو دادگایەی کە زۆر ناوی پێشگرو پاشگریان بۆ تاشی.دوای ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم هەڵبژاردن دەبێتە هەڵبژاردنی دیزاین گۆڕاوی ڕێککەوتن لەسەرکراو، نەك هەڵبژاردنێکی خاوێن.

کامەران کەریم