كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا
(0) /
زایەڵە - پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له توركیا كۆبوونه‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بانكی ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه نه‌رمی بنوێنێت.
عه‌لی موحسین ئیسماعیل، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق و براین نیلسۆن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) كۆبوونه‌وه و تاوتوێی دۆخی ئابووری و به‌رزو نزمی به‌های دراویان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی سه‌قامگیری ئابووری عێراق كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی رایگهیهندراوی بانكی ناوه‌ندی عێراق، لە میانی دیدارەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان به‌غدا و واشنتن كراوه بۆ گەیشتن بە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و میکانیزمەکانی پەیوەست بەوەوە.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پشتیوانی خۆیی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی ئابووری لەعیراق دووپاتکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، کە ئامادەن نەرمی بنوێنن لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان، هەروەها رێککەوتوون لە هەماهەنگی هاوکارییەکانی نێوانیان بەردەوام بن.
تێبينيێك بنێرە: