مەشغەڵی ئۆڵۆمپیک گەیشتە فەڕەنساا

(0) / / ورزش / زایەڵە فەڕەنسا وەرزش


May 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ مەشغەڵی ئۆڵۆمپیکی 2024 لە ژێڕ چاودێڕی چڕی پۆلیسی ئاسایشدا گەیشتە فەڕەنسا.

کەشتی (بێلێم)ی فەڕنسە و هەڵگری مەشغەڵی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024 پاش سەفەرێکی 12 ڕۆژەی زەریایی لە بەندەری پیرئۆسی یۆنان، ئەوا گەیشتە مارسی فەڕەنسا.

ئەو کەشتییە وەکوو ئاسەوارێکی مێژوویی سەدەی نوزدەیەم دێتە ئەژمار کە یەکەم سەفەری خۆی لە ساڵەکانی 1896دا ئەنجام داوە.
مەشغەڵی ئۆڵۆمپیک پاش گەیشتن بە فەڕنسە دەبێ مەودایەکی لەپێش دیاریکراو تێپەڕ کات تا لە ئاکامدا و لە ڕۆژی ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیکی 2024 بگاتە پاریس.

مەشغاڵی ئۆڵۆمپیک ڕۆژی سێشەمە بەرواری 28ی خاکەلێوە لە گۆڕەپانی مێژوویی ئۆڵۆمپیای یۆنان و لە درێژەی ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی پلە و پایەدارە سیاسی و وەرزشییەکان لەوانە سەرککۆماری یۆنان و فەڕەنسا هەڵگیرسا و پاشان سەفەری 5 هەزار کیلۆمەتری خۆی دەستپێکرد.