پارێزگاری سلێمانی هۆشداری دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی كۆمەڵایەتی


Mar 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئازیزان کۆتایی بە سیاسەتی خۆکوشتن و زیان لەخاوەندان بێنن، خۆتان بە خاوەنی ئەم خەڵک و خاک و نیشتمان و قەوارەیە بزانن.

وتیشی، یەکبن کورد سەردەمی هاتی هاتووە، بەرات و بەهاتی نەجاتی نووسراوە، هەر دارێکتان مەبنەوە بە کلکی تەور و دارێکی تر مەبڕن.

هێمای بەوەشکرد،  ناڕەزایەتیمان لە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمی کوردستانە؛ ڕەوایە، بەڵام بەهیچ جۆرێک ناکاتە ئەوەی خودی ئەم هەرێمی کوردستانە؛ ڕەتبکەینەوە و زایەی بکەین.

کامەران کەریم