بۆدابەزینی بەهای دۆڵار عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە دۆلار عێراق


May 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - جەمالەدین عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا ڕایگەیاند،خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و بازاڕەناوخۆییەکان بەدواداچونیان بۆ دەکرێت و لەژێر ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ بڕیاردراوە کە ئەوان مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە دۆلار نەکەن.
 
لە درێژەی قسەکانیدا، جەمالەدین عەبدولڕەزاق دەڵێت، پێویستە مامەڵەی ئۆتۆمبێل بە دیناری عێراقی بکرێت بە تایبەت لە پارێزگای سەڵاحەدین.
 
بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاند، مەفرەزەکانمان بەدواداچون بۆ ئەم بابەتە دەکەن و بەڵێننامەیان بە بازرگانەکان و خاوەن پێشانگاکان پڕکردوەتەوە  کڕین و فرۆشتن بە دینار بکەن بۆ ئەوەی بەهای دینار بەرزبێتەوە.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر کەسێك پابەند نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بە یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
 
کامەران کەریم