میللەت لەچاوی  سیاسیەوە / کامەران کەریم

(0) / / مقالە / زایەڵە کامەران کەریم سیاسی


Jun 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەگۆی  زەوی  واباوە هەرکاتێک گروپێک ونەتەوەیەک کەوتبێتە ژێر هەژمون و کاریگەری دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر، خەڵکانێک وەک فریاد ڕەس  خۆیان ناوناوە سیاسی و کەوتونەتە دژایەتی بۆ یەک ڕزکارکردنی تاکەکانی ئەونەتەوەیە، دوو بۆ بەرقەرارکردنی ئەمنیەت بۆ میللەتەکەیان، تا ئێرە شتێکی نۆرماڵە.

لەناوکوردیشدا وەک نەتەوەیەک کە چەند عەیامێک زیان و زوڵمی لێ  کراوە لەلایەن ڕژێمانێکی دژ بەمرۆڤ و بونەوەرێکی  دڕندە بەناو نیشانی نەتەوەو ئاین و ئایدۆلۆژی زوڵمی کردووە، خەڵکانێک سیاسیانە کاریان کردووە تا میللەت لەژێر ستەم و نادادی ڕزگار بکەن، ئەمە بۆ مودەتێک جێگای قبوڵە.

دوای بەرخۆدان و شۆڕش هەوڵەکان بۆگرتنەدەستی  جڵەوی دەسەڵاتە، ئالێرەدا ماهیەتی سیاسی و چوزانم قادە دەردەکەوێ کاتێک  پارە پول و مەنسەب دێتە پێش و ئەملاد پێدەگەن، زۆر ئەفسوس زۆرێک لە سیاسیە  شۆڕشگێڕەکانی ئێمە لەم تاقیکردنەوەیە دەرنەچون، کاری  سەرەکیان بوو بە ڕاوڕوت وجارێکی تر بەناوی کورد خەڵک دەچەوسێننەوە، دەبێت سیاسی بۆچی  تێنەگات ، میللەت وای لێ بێت ئومێد زیاتر لەسەر دوژمنەکەی هەڵچنێ.

زۆرم پێ  سەیرە میلەتەکەت ڕوت و ڕەجاڵ و برسی بێتو تۆش فیرعەون ئاسا خۆت و خانەوادەکەت هاوشێوەی  شاهانەکان ژیان بگوزەرێنی داوای ئەوەش بکەیت، خەڵک خۆڕاگربێت ، دان بەخۆیاندن بگرن و تەحەمولی برسێتی نەداری و داماوی بگرن. ئەمانە لە فەزایەکی ترو لەژینگەیەکیتر ژیان بەسەردەبن.

تۆ لەبەرامبەر نەیارو دژەکانت هەرچی موقەدەستات و ئیمکانیاتت هەیە لەسەر مێزێکی هاوردە هاوشێوەی قومار دۆڕاندوتە،تازە دەتەوێ میلەتەکەت لەگەڵت موتەعاتیف بێ، هەی داماو ئەو عەیامە گوزەشت، بەدوو نەشیدی حەماسی کەمێک هێنانەوەی ڕابردووی تاڵ  بتەوێ خەڵک بخەیتەبۆسەیەکەوە تەنها خۆت ئەوسەری بزانی.

ئێستا تاک فێری پرسیاکردن بووە، تۆ ئەمسالی تۆ و خانەوادەکانتان زەحمەت نەبێ وەک ئێمە ژیانێکی هیچ و پوچ و بێ مانا دەگوزەرێنن، ئێوە ئەم هەمووە ئیمکانیەتانە لەکوێ بوو، بۆ ئەگەر ئێوە دەتانەوێ دەوڵەتدارو خزمەتکاری میللەتی خۆتان  بن ئاوها حوکم دەکەن، زۆر سەیرە بیرمەندو خاوەن عەقڵ و پێگەی کۆمەڵایەتی و شارەزا لەماڵ تەقاعودە و هیچ لەبارنەبوو حوکم دەکات.

عەرەب باش دەڵێ رجل مناسب فی مکان مناسب، ئێمە شوێنی موناسبمان هەیە وەلێ کێشە ئەوەیە پیاوی غیر مناسب لەشوێنی مناسب دانراوە ، پیاوی موناسب لەبەردەرگا دەرکاوانیشی پێ ڕەوا نابینرێت.هەتاوەکو خاوەنی ئەم تێزو ئایدیا بین دڵنیابن ئێمە بەهیچ مەرامێک ناگەین،ئەمەم لەڕەش بینیەوە نیە، هەرکەسێک ئەم نوسینە بخوێنێتەوە وێنەکە بەڕونی لەدەوروبەی خی دەبینێت.

ئەم شێوازە لەبیرکردنەوە و بەڕێوەبردنی خەڵک بەرەو تونێلێکی تارێکمان دەبات، من دڵنیاشم ماوەیەک میلەت لەخەوی غەفڵەت دەمێنێتەوە، هێشتانەگەیشتوینەتەوە ڕادی زۆرینە، دەرئەنجام زۆرینە بێداربویەوە،ئەوەی زیاتر لە سی ساڵە دروست کراوە، تێک دەچێ ئەوکاتە لەهەموومان تێکدەچێ، خەڵک تاماوەیەک لەسیاسی بازرگان دەبورێ.