​ ئەمڕۆ بانكی ناوەندی زیاتر لە نۆزدە ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش خستەبازاڕەوە

(0) / زایەڵە بانکی ناوەندی دۆلار کاش


Jul 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زیاتر لە ڕۆژانی ڕابردوو دۆلاری بەشێوەی كاش خستەبازاڕوەو تاڕادەیەك كاریگەرییەكی كەمی لەسەر دابەزینی بەهاكەی دەبێت.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی 197,757,136  سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ملیۆن و حه‌وت سه‌د و په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و سه‌د و سیی و شه‌ش دۆلار فرۆشی هەبووە و لەو بڕەش نۆزده‌ ملیۆن و نۆسه‌د و شه‌ست هه‌زار دۆلار. بەشێوەی كاش بووە.

سەرباری ئەوەی لە یاسای بودجە بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣٠ هەزار دینار دیاریكراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نرخەكەی لە بازاڕدا ناجێگیرە و جیاوازی بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی دراو لەگەڵ نرخی فەرمی دۆلار نزیكەی ٢٠ هەزار دینارە.

کامەران کەریم