منداڵێکی فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە شەهیدکرا

(0) / / جهان / زایەڵە فەڵەستین ئیسرائیل


Jul 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە میانی هەڵکوتانە سەر شاری قەلقیلیە باکووری کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل بەر منداڵێکی فەڵەستینی کەوت و شەهیدبوو.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستە سەر ئەوەی ئەو منداڵەی گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل بەر سەری کەوتبوو لە نەخۆشخانەی گشتیی قەلقیلیە گیانی سپارد.

 سەربازانی ئیسرائیل درەنگانی شەوی رابردوو هەڵیان کوتاوەتە سەر "گەڕەکی نەققار" رۆژئاوای شارەکە.

گەنجانی فەڵەستینی لە رێگای بەرد تێگرتن و ئاراستەکردنی مۆلۆتۆڤەوە هەوڵیان داوە رێگە لە هەڵکوتانەسەرەکە بگرن، سەربازانی ئیسرائیلیش بە گولـلەی راستەقینە و پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕوویان بوونەتەوە.

لەبارەی رووداوەکەوە هێشتا ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی نەداوە، ئاماژە بەوە دەدرێت بە مەبەستی دەستگیرکردنی چەند کەسێکی "داواکراو" هەڵکوتانەسەرەکە ئەنجام دراوە.