یەک لەسەرسێی زایۆنیستەکان لە بیری بەجێهێشتنی فەلەستینی داگیرکراودان

(0) / / جهان / زایەڵە فەلەستین زایۆنیسم ئیسرائیل داگیرکاری قودس


Aug 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  ڕاپرسییەک کە یەکێک لە کەناڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاوی کردۆتەوە، ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکات کە یەک لەسەسێی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بیر لەوە دەکەەوە کە فەلەستینی داگیرکراو بەجێبهێڵن و خۆیان لەو دۆخە نالەبار و پڕ قەیرانە دەرباز بکەن. 
کەناڵی 12ی تەلەفەزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپرسییەک لەسەر بابەتی" زیاد بوونی ئاستی دڵەڕاوکێ و نیگەرانێ" کە دانیشتوویانی ناوچەی زایۆنیست نشین بە هۆی زیاد بوونی قەیرانەکان هەیانە، ڕایگەیاندووە کە 33 لە سەدی ئیسرائیلەیەکان بیر لە بەجێهێشتنی فەلەستین دەکەنەوە و 31 لە سەدیشیان، نیگەرانی ڕوودانی شەڕ لە داهاتوودان. 
بەپێی ئەو ڕاپرسییە کەوا بەشداربووانی بەشێوازی هەڵکەوت هەڵبژێردرابوون، ئەو بابەتەی کە زایۆنیستەکانی زۆر نیگەران کردووە، دەسپێکی شەڕی ناوخۆیی لە فەلەستینی داگیرکراو بە هۆی زیاد بوونی خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکە. 
ئەو ڕاپرسییە کە ڕۆژی هەینی بڵاوبووەتەوە ئاشکرا دەکات بە هۆی داکۆکی "بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆکوماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پەسەندکردنی گۆڕانکاری لەسەر یاساکانی دادا، ئەوا یەک لەسەرسێی زایۆنیستەکان بیر لە بەجێهێشتنی "ئیسرائیل" دەکەنەوە. 
36 لەسەدی بەشداربووانی ئەو ڕاپرسییە نیگەرانی قەیرانی ئابوورین کە لە پاش پەسەندکردنی یاسای "گۆڕانکاری داد" ڕوو ئەدات. 
ڕۆژنامەی زایۆنیستی، مەعاریو لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو واتا مانگی تەمووز، ڕاپرسییەکی دیکەی بڵاو کردەوە کە پیشانی دابوو 58 لە سەدی دانیشتووانی ئیسرائیل نیگەرانی ڕوودانی شەڕی ناوخۆیی ئەو ڕژێمەن.