ئیسماعیل هەنیە:ئەم بەیانییە تیشکی خۆری شکۆمەندی بوو لە بەرامبەر شکست بۆ داگیرکاری زایۆنیستی

(0) / / جهان / زایەڵە فەڵەستین ئیسرائیل ئیسماعیل هەنیە


Oct 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئیسماعیل هەنیە، ئەمڕۆ شەممە، دووپاتیکردەوە کە ئامانج ڕوونە، ئەویش ڕزگارکردنی خاک و شوێنە پیرۆزەکان و زیندانییەکانمانە.
هه‌نیە لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئەم بەیانییە تیشکی خۆری شکۆمەندی بوو لە بەرامبەر شکست بۆ داگیرکاری زایۆنیستی، ئاماژەی بەوەشکرد کە “بەرخۆدانی فەلەستین خەریکی داستانێکی قارەمانانەیه‌ کە ناونیشانی ئەقسەیە”.
ڕوونیشی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی "لافاوی ئەقسا" لە وەڵامی دەستدرێژییە تاوانکارییەکانی زایۆنیستەکاندا هات کە لە دژی مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا ئه‌نجامداون، کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتە لوتکە، و ئاماژەی بەوەدا ئەگەر جیهان بێدەنگ بێت به‌ڵام بزووتنەوەکانی به‌رخودان لە فەلەستین لەبەرامبەر ئەم پیسکردنە بێدەنگ بن.
هه‌نیە ئاماژەی بەوەدا کەدەستدرێژیه‌كانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا پەرەی سەندووە و هەوڵدەدات لە خاکی خۆیان بیانبڕێت، ئیسرائیلی بە بەرپرسیار زانی لەوەی کە لە دژی فەلەستینییەکانی ساڵی ١٩٤٨ ڕوودەدات و زیادبوونی کوشتنەکان و تیرۆرکردن لەوێ.
ڕوونیشیکردەوە" پێشێلکردنی ئیسرائیل بۆ ئەو ڕێککەوتنانەی كه‌لەگەڵ بەرخۆداندا کراوە، دیارترینیان دووبارە دەستگیرکردنەوەی ئەوانەی لە ڕێککەوتنی وەفا ئەلئەحرار ڕزگارکراون"، هه‌روه‌ها وتی" لەبەر ئەو هۆکارانە بەرخۆدان "شەڕی شەرەف،   ده‌ستیپێكرد  بۆ بەرگریکردن لە مەسرە و ئەقسا”.
بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئەم "لافاوە لە غەززە دەستیپێکردووە و درێژدەبێتەوە بۆ کەناری ڕۆژئاوا و دەرەوەی وڵات، هەروەها هەموو شوێنێک کە گەل و نەتەوەکەمان تێیدا ئامادەیە، داوای لە هەموو موسڵمانێک لە هەموو شوێنێک و هەموو خەڵکی ئازادیخواز لە جیهاندا کرد". لەم شەڕەدا بوەستن بەهه‌موو كارێك كه‌بتوانن، چونکە ئەمە کاتی چاوەڕوانی و   تەنها سەیرکردن نییە بۆ سەرکەوتن لە دڵدا، بەڵکو كاتی سەرکەوتنە به‌کرداردا."