رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار

(0) / / اجتماعی / زایەڵە عێراق جیابوونەوە کوردستان


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرەڕای كێشە و قەیرانەكانی عێراق، کێشەیەکی هەڵکشانی ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران بووەتە کێشەیەکی دیکەی کۆمەڵگە، کە رەنگە لە ئایندەدا کاریگەرییە نەرێنییەکانی زیاتر دەربكەون،كە لە ھەر كاتژمێرێكدا ھەبوونی 8 حاڵەتی جیابونەوە تۆمار دەكرێت.

بە پشتبەستن بە دوایین ئاماری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، رێژەی جیابوونەوە گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار، کە لە ھەر کاتژمێرێکدا هەشت ھاوسەر لەیەك جیادەبنەوە.

هاوكات ئەم رێژەیە بە وتەی چاودێران، ئەگەری هەیە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دوو هێندە زیاد بکات ئەگەر دۆخەکە وەکخۆی بمێنێتەوە. 

نزیکەی 80%ی كەیسەكان ھۆكارەكە ئەوەیە كە خێزانە عێراقییەكان خانووی سەربەخۆیان نییە، و دەبێتە ھۆی دروستبوونی كێشە و هەڵوەشاندنەوەی خێزان و جیابوونەوە ،چاودێران پێیان وایە خراپی رەوشی ئابووری ھۆكارێكی سەرەكی زۆربوونی حاڵەتەكانی جیابوونەوەیە.

کامەران کەریم