میللەتی برسی و دەسەڵاتداری تێر / کامەران کەریم*

(0) / / مقالە / زایەڵە کامەران کەریم برسی حکومەتی هەرێم


Oct 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بالەوەبگەڕێین ئێمە چیمان کردو چەندە کۆششمان کردووەو چیمان لەدەست چوو تابەم ساتە گەیشتین، ئەمانەهەمووی قسەی سواو هی  سەدە تاریکەکانن کەجاهیلەکانی خەبات مێشکی خەڵکیان پێ کۆڵەوار کرد.

ئێمە  تێکەیشتین نەک لەناوکورد لەڕۆژهەڵاتی ناوین شۆڕش وبەرخۆدان چوزانم ئەم وشانە دواجار بازرگان و سەرمایەدارو خانەدان سیاسی هەڵتۆقیو دێننە ناوەوە، هەرگیس هیج میللەتێک بەرقەهرو غەزەب و فاشیلی ناکەوێت ،ئەوە تاکەکانیەتی کەناتوانن مرۆڤ بن و کەمێک وەهۆش خۆیان بێنەوە بەرگی کۆیلایەتی فڕێ بدەن.

ئێستاشی لەسەر بێت ئێمە بۆچی لەوپەڕی ئیسلامی تائەمسەری عەلمانیەک شک نابەین ناڵێین ژیانی چونکە حەدمان نیە کوفری وا بکەین، چەندساتێک لەژیانیان ببەخشنە میللەتە فریوخواردووەکەیان کە بەردەوام وادەزانن ئەم شەیتانانە فریاد ڕەسن.

کابرا دینییە خەڵک هان دەدات بچێت بەگژ کوفرو ئیلاحادا و مناڵی خەڵک بەدوو فتوا ئەنێرێت بۆ بەهەشت، بەڵام خۆی و مناڵەکانی لەسەریان نیە ئەوخێرەیان وەدەست کەوێت، بەردەوام بەدوای خۆشی لەزەتی دونیاوەن بۆ خانەوادەکانیان، باشە من ناهەقیان ناگرم ئەمە تەمەنێکە لەگەڵ مرۆڤایەتی خەڵک بەکوشت ئەدرێ و میلەت برسی ئەکرێ خۆیان و ماڵ و مناڵیان لەباشترین ژیاندان بۆچی ڕەعیەت ئەوەندە ساویلکەیە بیرێک ناکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە برای عەلمانی  کەخەباتی بۆچینی پرۆلیتار کرد و بڕیاری دا ژیانی باشتر لەژێر دەستەیی بۆ خەڵک بێنێتە بوون، کەچی خاوەن دیوەخان و شێخ و دەرەبەگی لەفۆرمێکێ جیادا هێنایەوە .

کۆمەڵگە بەتەواوەتی تێکەڵ بووە،تۆناتوانی ئیدارەی شارێک بدەیت چۆن دەتوانی سەرپەرشتی دەوڵەتێک بکەیت، تۆکە دۆسیەت پیسە چۆن دێیت باسی ئاکارو ئەخلاق دەکەیت، تۆخۆت بە دەست ماچکردن و پاڕانەوە چویتەتە پێش بۆئێستا خۆتت لێ بۆتە فریشتەو گاڵتە بەکەسانێک دەکەیت هەمان میتۆدی تۆ پەیڕەو دەکەن تابگەنە ئاستی تۆ.من دەڵێم دوو شت گرنکە بۆ مرۆڤ ئەخلاق حورمەت.

ناکرێت لەشکرێک لە سکەڕۆ چاوبرسی و چاوچنۆکت دابەستە کردبێت لەسەر حسابی ملەتی داماو،بشتەوێ خەڵک ئامین بۆدوعاکانت بکەن،ئەمە مەهزەلەیە یان دەڕوخێ یاخود زیاتر ئەم دەموچاوانە عەرەب وتەنی منبوز دەبن،مرۆڤ دەبێت ژیانێکی شایستە بۆخۆی دروست بکات سەرشۆڕی لەکەدار بونی کەرامەتی مرۆڤی بەدواوەیە.

چۆن دەبێت سەرکردە تێرو میللەت لەبرسا مردوو بێت، ئەمەبوو کوردایەتی و مەردایەتی و نیشتیمان پەروەری و ئیسلامەتی، بزانم کەسێک پێم بڵێ شۆڕش و سیاسەت یانی بەشێک فیرعەون ئاسابژین بەشی زۆرینە لەبرسا مردوو بێت. چاکتان کرد و باشتان فێرکردین کەئێمە بەردەوام پرسیار یاخود گومانمان لەم دەستەواژانە بێت کوردایەتی و نیشتیمان پەروەری و هەوڵدان ...هتد.

لەدونیادا نیە تۆفەلسەفەی شۆڕشت لەئەنجام ئەوەبێت خەڵکەکەت برسی  بێت بەڵام سەرکردەکانت تێر،بەڵام لەفەلسەفەی کوردا ئەمە سەد لەسەد جێبەجێکراوە،کوردایەتی و دینداریتان باش.

* ڕۆژنامەنوس