ڕۆژنامەی عێبری زمان: لەدەستپێکی شەڕەوە  1 ملیۆن کەس ئیسرائیلی بەجێ هێشتووە

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسرائیل زایۆنی کۆچ


Dec 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕۆژنامەیەکی عێبری زمان دەڵێت: لە کاتی دەسپێکی شەڕی غەززە بەملاوە 370 هەزار ئیسرائیلی خاکی داگیرکراوی بەجێهێشووە و نیم ملیۆن کەسیش بەپێچەوانەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو شوێنە و ئەمانەش هەمووی وێڕای کرێکارە بیانییەکان و دیپلۆماتەکانە لە خۆیان لەوێ دوور خستۆتەوە.

ڕۆژنامەیەکی عێبری زمان ڕایگەیاند لە دەسپێکی شەڕی غەززە لە بەرواری 7ی ئۆکتۆبەر نزیکەی 370 هەزار ئیسرائیلی خاکی داگیرکراویان بەجێهێشتووە و گەڕانەوەشیان بۆ ئەو شوێنە نادیارە.

ڕۆژنامەی عێبری زمان لەسەر زاری ئێدارەی حەشیمەت و کۆچی ڕژێمی زایۆنی (بنکەیەکی هاوپەیوەند لەگەڵ کابینەی نەتەنیاهۆ) نووسیویەتی: نزیکەی 370 هەزار ئیسرائیلی خاکی داگیرکراوی بەجێهێشتووە کە زیاتر لە 230 هەزار کەس لەکاتی دەسپێکی شەڕ تا کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەر و نزیکەی 140 هەزار کەسیش لە مانگی نوامبێری ڕابردوو ئەو شوێنەی بەجێ هێشووە.

ئەو ڕۆژنامە ئەوشی نووسیوە کە لە ماوەی شەڕدا هەژماری ئەو کەسانەی کە هاتوونەتە سەر خاکی داگیرکراو زۆر زیاترە لەوانەی کە ئەو خاکەیان بەجێ هێشتووە و زۆربەشیان ئەو ئیسرائیلییانەن کە لە پشوودان دەگەڕێنەوە.
هەمان ڕۆژنامە دەڵێت کە شەڕی غەززە نەیتوانی بەرگری کات لە کۆچی خەڵکی بۆ سەر ئەو خاکە بەڵام توانییەتی بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش ڕێژنەی کۆچ بۆ سەر ئەو خاکە کەم کاتەوە.