تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە داواکراو کۆمەڵایەتی تۆمەت تاوان


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سه‌یدسادقی‌ سه‌ر  بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگای‌ كه‌لاره‌وه‌ فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.

دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن  لەلایەن دادگای‌ كه‌لاره‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك کە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی‌‌و بەتۆمەتی دزیکردن داواکراو بو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه‌ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار (پ، أ، س) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە. 

کامەران کەریم