ئەمریكا پشتراستیكردەوە: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە عێراق کەوتە خوارەوە

(0) / / جهان / زاەیەڵە ئەریکا درون


Jan 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە نزیک بنکەی بەلەد لە عێراق کەوتە خوارەوە، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لە تۆمارکردنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە دیالە. 
ئەو بەرپرسە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، بە کاتی ناوخۆی عێراق، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە نزیک بنکەی ئاسمانی بەلەد لە عێراق کەوتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە جۆری ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بکات کە كەوتۆتەخوارەوە. 
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد: هێزە ئەمنییەکانی عێراق فڕۆکەکەیان دەرهێنایەوە، هەروەها هیچ هەواڵێک لەبارەی برینداربوونیش نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد:لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەردەوامە.
پێشتر گرووپە چەکدارەکان ڕایانگەیاندبوو:  تەقەیان لە فڕۆکەیەکی ئەمریکی MQ-9 کردووە  کە جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانە و دەتوانرێت بۆ چاودێری و لێدان بەکاربهێنرێت - کە ڕۆژێک پێشتر بەسەر ئاسمانی عێراقدا سوراوەتەوە.
کامەران کەریم