لە شاری هەولێر گەنجێک کوژرا
(0) /
زایەڵە - نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی نیشتمان لە شاری هەولێر دەستڕێژی گوللە لە گەنجێک کرا و کوژرا.
بەپێی زانیارییەکان نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی نیشتمانی شاری هەولێر گەنجێک کە ناوی دیدار بووە و کارمەندی یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بووە، دەستڕێژی گوللەی لێکراوە و کوژراوە.
لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: