فێربوون و رێفراندۆم / بڵێسە جەبار فەرمان

(0) / / مقالە / رێفراندۆم زایەڵە بڵێسە جەبار فەرمان


Feb 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زاەڵە - ۆژێک لە ئەنجوومەنی یەکێک لە پاشاکان خەڵکی کۆببونەوە،
پیرەمێردێک لەو کۆڕەدا دانیشت بوو.
پاشا ویستی گاڵتە و گەپ لەگەڵ ئەو پیرەمێردەدا بکات.
پاشا پرسیاری لێ کرد "دەتوانی کەرەکەم فێری خوێندن و نووسین بکەیت؟"
پیرەمێرد وەڵامی دایەوە بەڵێ فێری دەکەم بەو مەرجەی دە ساڵ کاتم پێ بدەی.
پاشا بەو چالێنجە ڕازی بوو...
پیرەمێردەکە داوای کرد لەو ماوەیەدا مووچەیەکی شایستەی پێ بدرێت و هەموو پێداویستیەکانی بۆ دابین بکرێت.
دواتر هاوڕێیەکی پیرەمێردەکە کە ئامادەی ئەو دانیشتنە بوو لێی پرسی
تۆ گەمژەی! چۆن ڕازیت بەم ئەرکە کە باش دەزانیت مەحاڵە؟
پیرەمێردەکە وەڵامی دایەوە " دە ساڵ ماوەیەکی زۆرە، لەو ماوەیەدا یان من دەمرم، یان پاشا دەمرێت، یان کەرەکە دەتۆپێ ".
بەم شێوەیە من بۆ ماوەی دە ساڵ لە ژیانێکی شایستەدا دەژیم و دەرئەنجامەکەشیم لا روونە.
لە ئەنجومەنی وڵاتان پرسیار لە کورد کرا ئایا ئەتوانێت دەوڵەتی کوردستان دروست بکات؟ لەوەڵام دا وترا ئێمە تاپۆی رەشی ریفراندۆممان هەیە و ھەر کات ویستمان دایدەمەزرێنین.
هەرکات سیاسیەکان نەیانتوانی بگەنە دەرئەنجامێک لە موناقەشە و شکستیان هێنا، باسی رێفراندۆم و تاپۆی رەش دەکەن، لە کاتێک دا باش دەزانن ئەو کارتە سوتاوە، بەڵام بەو هیوایەن کە لەو ماوەیەدا یا بەغداد بروخێ، یان میلەت بروخێت یان خۆیان بڕۆن و لە شوێنێک دوور خۆیان بدۆزنەوە.