گرانی لە تورکیا تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە
(0) /
زایەڵە - ڕۆژنامەیێکی چاپی تورکیا سەبارەت بە دوایین بارودۆخی گرانی لە وڵاتە نووسی: هەموو شتێک گران بووە و هەڵاوسان گەیشتووەتە 65%.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سۆزجو، لەماوەى ساڵێکدا گۆشتى گوێرەکە لە تورکیا بە رێژەى 84% گران بووە و هەروەها گۆشتى بەرخیش 184% گران بووە.
رۆژنامەکە نووسیەتى، چیدى لەنێو مەنجەڵ و لەسەر سفرە گۆشت نابینرێت. هاوڵاتیان لە قەسابخانە سەیرى گۆشت دەکەن بەبێ ئەوەی بیکڕن، دەگەڕێنەوە ماڵەوە.
تێبينيێك بنێرە: