لاوروف: 109 وڵات بەشداری پڕۆژەی وەرزشی ڕووسیا دەکەن
(0) /
زایەڵە ـــ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت بەوەی کە وەرزش لە سەرانسەری جیهاندا ڕەنگی سیاسی لێنیشتووە، بەڵام وەرزشی ئەو وڵاتە بە متمانە و دڵنیاییەوە بۆ داهاتوو دەڕوانێت.
سێرگێئی لاوروف لە ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی دووهەمین کونگرەی بزووتنەوەی نێودەوڵەتی روسوفیلس گوتی: وێڕای ئەوەی وەرزشی ڕووسیا ڕەنگی سیاسەتی لێنیشتووە بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆ داهاتوو دەڕوانێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گوتیشی: بۆ پشتڕاستکردنەوەی وتەکانی خۆم ئاماژە دەکەمە یارییەکانی داهاتوو کەوا ئێستا لە "کارزان"دا و لە چوارچێوەیەکی تەواو نوێدا خەریکە بەڕێوەدەچێت، هەروەها یاریەکانی بریکس و یاریە جیهانییەکانی (دۆستی جیهانی) هاتەوە بیرم کەوا بڕیارە لە ساڵی 2024دا بە میوانداری ڕووسیا بەڕێوەبچێت.
زۆربەی زۆری سیاسەتوانەکان و وەرزشوانانیش باسیان کردووە لەسەر پڕۆژەی تایبەتی Future Games (یارییەکانی داهاتوو). تیمگەلێک لە 109 وڵاتی جیهانەوە بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکەن.
تێبينيێك بنێرە: