بوکسۆرە ئێرانیەکان گەیشتنە ئیتاڵیا و بۆ بەشداری ئۆڵۆمپیک هەوڵ ئەدەن
(0) /
زایەڵە ـــ تیمی نیشتمانی بۆکسی گەورەساڵانی ئێرانی بە 6 وەرزشوانەوە بە مەبەستی بەشداری پێشبڕکێیەکانی جیهانی گەیشتە ئیتاڵیا(هەڵبژاردن بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس).
پێشبڕکێیەکانی بۆکسی پاڵەوانی جیهان ڕۆژی یەکشەمە 13ی ڕەشەمە لە شاری بوستو ئارسیتسیوی ئیتاڵی دەستپێدەکات و تا بیست و یەکەم درێژەی هەیە، ئەو پێشبڕکێیانە ڕێک وەکوو هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیک وایە، هەر بۆیە تیپی نیشتمانی ئێران بە مەبەستی وەرگرتنی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە ئیتاڵیا.
تیمی نیشتمانی وڵاتی ئێران بە 6 بوکسۆر و ڕاهێنەری بە ڕەچەڵەک کۆبایی و دوویارمەتی دەری ڕاهێنەر، بەشداری بێشبڕکێیەکانی جیهانی دەکات.
تێبينيێك بنێرە: