سەرکۆ رەحیم هەموو ساڵێک سەردانی ئەو شوێنە دەکات کە قاچەکانی تیادا لەدەستداوە و سوجدەی شوکر دەبات
(0) /
زایەڵە - سەرکۆ رەحیم، خاوەن پێداویستییەکی تایبەتە و گەنجێکی هەڵەبجەیە چیرۆکی لەدەستدانی قاچەکانی دەگێڕێتەوە و وتی، منداڵبووم ئهو كاتە و لە خوێندنگە دەمخوێند و دوای گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە، هاوکاری باوکمم دەکرد و دەچووم بۆ سلێمانی و کەلوپەلی وشکەم دەهێنایەوە و ئەو دەیفرۆشت.
دەشڵێت، بەیانییەکیان باوکم پێی وتم هەندێک کەلوپەلمان پێویستە لە سلێمانی بۆمان بکڕیت، منیش ئەو رۆژە سواری پاسبووم و لە پێشی پاسەکە لەگەڵ شۆفێر و سەرنشینێکی دیکەدا دانیشتبووم، لە گوندی قەدەفەری پاسەکەمان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و ئەو دوو نەفەرەی تەنیشتم و چوار سەرنشینی دیکە لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای رووداوەکە منیان لە پاسەکە دەرهێنا و رەوانەی نەخۆشخانە کرام بەڵام ئەو کاتە پێیان رانەگەیاندم کە قاچەکانم لەدەستداوە و دوای دوو مانگ پێیان وتم.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: