ئێران لە ئۆڵۆمپیکدا چەن نیشانی ئاڵتوون دەباتەوە؟
(0) /
زایەڵە ـــ ماڵپەڕێکی ئاماری هەژماری براوەی نیشانە ئاڵتوونەکانی ئێران لە ئۆڵۆمپیکی پارسیدا پێشبینی دەکات.
لە حاڵێدا کە ماوەی کەمتر لە 5 مانگ ماوە تا دەسپێکی ئۆڵۆمپیکی پاریس، پێشبینیەکان لەمەڕ بردنەوەی نیشان و پلەی وڵاتەکان لەسەر جەدوەلی دابەشکردنی نیشان و مەداڵەکان دەستیپێکردووە.
زانیارییە جیاوازەکان و ئاکامی کاری وڵاتەکان لە ڕووداوە وەرزشییەکانی قۆڕنەیی و جیهانیدا بووە بە هۆی ئەوەی کە ئاماری نیشان و مەداڵی وڵاتە بەشداربووەکان لە ئۆڵۆمپیکدا، بڵاوبێتەوە.
لەسەر بنەمای هەمان ئامار، هەر دوو وڵاتەکەی ئەمریکا و چین هەر کامە و 37 مەداڵی ئاڵتوون دەبەنەوە و لەسەر پلەی یەکەم تا دووهەم ڕادەوێستن و بەریتانیایش بە بردنەوەی 16 نیشانی ئاڵتوون لەسەر پلەی سێهەم جێگیر دەبێت.
لەو پێشبینییەدا ئێران بە بردنەوەی 4 مەداڵی ئاڵتوونەوە پلەی بیست و حەوتمی بەدەستهێناوە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: