جێگری مەجیدی لە ئێماراتدا دەرکەوت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران هەرێم


Mar 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یانەی (ئتحاد کلبا)ی ئێمارات ڕاهێنەرێکی عێراقی وەکوو جێنشین بۆ فەرهاد مەجیدی هەڵبژارد.

یانەی ئتحاد کلبا کەوا دوانیوەڕوی ڕۆژی ڕابردوو فەرهاد مەجیدی ڕاهێنەری ئێرانی خۆی بەهۆی بەدەستنەهێنانی ئاکامێکی باش، لە پۆستەکەی دوور خستەوە، دەستبەجێ جێنشینی ئەو ڕاهێنەرەی ناساند.

یانەی ئێماراتی تەنیا چەن کاتژمێر پاش دوور خستنەوەی ڕاهێنەری ئێرانی، (غازی ئەلشەمری) ڕاهێنەری بەڕەچەڵەک عێراقی وەکوو، ڕاهێنەری نوێ بۆ تیپەکەی هەڵبژارد.
مەجیدی لە وەرزی یەکەمی ئامادەبوونیدا بۆ ئیتحاد کلبا ئاکامێکی باش و قەبووڵکراوی بەدەستهێنا و بەرپرسەکانی یانەی ئێماراتی ڕازی کرد تا درێژە بە گرێبەستەکەی بدەن.

بەڵام ڕاهێنەری پێشووی تیپی ئستقلالی ئێران لەم وەرزەدا نەیتوانی ئاکامێکی باشی دەست کەوێت و لە ماوەی 15 حەوتەدا تەنیا 3 جار بردنەوەی بەدەست هێنا و 8 جار تووشی شکست بوو و 4 جاریش ئاکامێکی بەرانبەری بەدەستهێنا و بەو شێوازە حوکمی دوورخستنەوەی دەرچوو.