گرووپی شاخەوانی هەورێ گەشتێک سازدەکات بۆ بەرزاییەکانی شارۆچکەی کۆڕێ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی کوردستان


Mar 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەمجارە گرووپی شاخەوانی هەورێ گەشتێکی شاخەوانی تایبەتی سازداوە بۆسەر بەرزاییەکانی شارۆچکەی کۆڕێ.

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی هەورێ:  بینینی ژیانەوەی کانیاوەكان و سەوز بوونی ڕێگەی گەیشتن بە لووتکە بەشێک بوون لە تایبەتمەندی گەشتی ئەمجارەی ناوازەی گروپی شاخەوانی هەورێ.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: لووتکەی ئەمجارە، بەرزاییەکانی شارۆچکەی کۆڕێ بوو. کە لەم لووتکەیەوە سەیرکردنی لووتکەی شاخەکانی ئاراسن و کارۆخ و هەندرێن لە بەری ڕۆژهەڵات و زنجیرە چیای حەسارۆست و لووتکەی حەسەن بەگ و چیای برادۆست و چیای پیران لە باکوورەوە و گوندە ناوازەکانی سەرکەندی خەیلانییان و ماوەران و ئاژگە و تەواوی گوندەکانی دیکە، تا دەگاتە تەواوی دەشتی زرارەتی، چێژێکی تایبەتیان بەخشیبوو بە گەشتی ئەمجارەمان.

بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: ڕۆژانی پشوو، دەرفەتێک نییە بۆ خەوتن و مانەوە لە نێو ژینگەی پیسی شار، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ ئەنجامدانی چاڵاکییەک کە پڕ بێت لە چێژ و بینینی سروشتی جوانی کوردستان و نەخشەسازی دەستی پەروەردگار.