هاوکۆڕی ئێران لەگەڵ عێراق و هێند، بۆ پێشبڕکێیەکانی تۆپی دەستی پاڵەوانی تازەلاوانی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی دەیەمین خولی کێبەرکێیەکانی تۆپی دەستی پاڵەوانی تازەلاوانی ئاسیا، لە شوێنی لێژنەی نەتەوەیی پارئۆڵۆمپیک بەڕێوەدەچێت.

ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی دەیەمین خولی پێشبڕکێیەکانی تۆپی دەستی پاڵەوانی تازەلاوانی دوێنی 13ی ڕەشەمە بە ئامادەبوونی (بەدر ئەلزیاب) جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی جیهان و هەروەها نوێنەرانی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئاسیا، لە هۆڵی سەرەکی لێژنەی نەتەوەیی پارئۆڵۆمپیک بەڕێوەچوو.

کۆڕبەندی ئەو پێشبڕکێیانە بەم شێوازەیە:

کۆڕی A: ئێران ، عێراق ، هێند

کۆڕی B: قەتەر، ئێمارات، عەرەبستان

کۆڕی C: کووریای باشوور، بەحرەین، چینی تایپە

کۆڕی D: کوەیت، چین، ئوردۆن، ژاپۆن

کەژاڵ حەمیدی