لاورۆف: چالاکییەکانی IOC و توماس باخ وەکوو خەیانەتە لە ئامانجاکانی ئۆڵۆمپیک

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش توماس باخ ئۆلۆمپیک


Mar 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕخنەی توندی گرتووە لە چالاکییەکانی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک (IOC) و هەروەها سەروکی ئەو ڕێکخراوەیە.

سێرگی لاورۆف دەڵێت: لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک بەو بڕیارانەو کە دەری دەکات هەر هەموو یاساکانی بزووتنەوی ئۆڵۆمپیک پێشێل دەکات.

وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت: بایکۆت کردن لە مێژووی ئۆڵۆمپیکدا بوونی بووە، ئێمە گەمارۆمان خستە سەر یارییەکانی لوس ئانجلس، ڕۆژئاوا یارییەکانی مۆسکۆی بایکۆت کرد، پاشان وا دیاربوو کە هەموو کێشەکان چارەسەر کراوە، بەڵام ئەوەی وا ئەمڕۆ سەبارەت بە بزووتنەوەی ئۆڵۆمپیک ڕوو ئەدات و ئەو شتەی کە ئێستاکە سرپەرشت و ڕێبەرەکانی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک و بەتایبەت تۆماس باخ دەیکات، من وەکوو خەیانەتی دەزانم لە ئۆڵومپیک و هەر هەموو ئامانجەکانی ئۆڵۆمپیک.

زۆربەی زۆری وەرزشوانەکانی ڕووسیا بە هۆی بارودۆخی ئۆکراینەوە بایکۆت خراوەتە سەریان و ناتوانن بەشداری ئۆڵۆمپیک بکەن. IOC وەرگرتنی ڕووس و بێلاڕووسەکانی بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس لە دۆخێکی بێلایەنەدا و بە پێی لەبەرچاو گرتنی چەندین مەرج و یاسا ڕاگەیاندووە.


کەژاڵ حەمیدی